٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٣:٥٧
سێ موشەک ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردو، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌ 3 (سێ) موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی مه‌نسوڕی رۆژئاوای به‌غدا كران

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا دره‌نگانی شه‌وی رابردو، 3 (سێ) موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا له‌ ناوچه‌ی مه‌نسوڕی ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كه‌وتنه‌خواره‌وه‌.

موشه‌كی یه‌كه‌میان سه‌ر شه‌قامی سه‌ندیكاكان نزیك نه‌خۆشخانه‌ی مانگی سوری نێوده‌وڵه‌تی، موشه‌كی دوه‌میش له‌ شه‌قامی ئه‌میرات نزیك راگری ده‌ره‌وه‌ی بانكی ئابوری، موشه‌كی سێیه‌میش،له‌ده‌روازه‌ی شه‌قامی زه‌یتون له‌ناو وێستگه‌ی فه‌رمانگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی مه‌نسوڕ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌.

342/